بانگێشتی مامۆستایه‌كی زانكۆی سۆران له‌ لایه‌ن زانكۆی به‌سره‌وه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی چه‌ند چالاكییه‌كی ئه‌كادیمی

Ibtisam New

 

له‌ درێژه‌ی كاره‌ ئه‌كادیمییه‌كانی خۆیدا، مامۆستای فاكه‌ڵتی ئەندازیاری "پ.د. ئیبتسام كه‌مال" له‌ لایه‌ن زانكۆی به‌سره‌وه‌، له‌ رێكه‌وتی ١١/٣ تا ٢٣/٣ ی بانگێشتكرا، تا وه‌كو مامۆستای میوان چه‌ند زنجیره‌ سیمینار و لێكچه‌رێك پێشكه‌ش بكات.

ئه‌م بانگێشته‌ كه‌ له‌ لایه‌ن زانكۆی به‌سره‌ بۆ نه‌وت وگاز كرابوو، تێیدا پڕۆفیسۆر ئیبتسام چه‌ند سیمینار و وانه‌یه‌كی له‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌شه‌كانی كیمیا، په‌تڕۆڵیۆم و Polymer and Petrochemical Engineering-College of Engineering، پێشكه‌شكردن.

پێویسته‌ بگوترێ ئه‌م چالاكییه‌ له‌خۆگری به‌رنامه‌داڕشتن بوو بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی هاوبه‌ش له‌ رووی توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ نێوان فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆی سۆران و زانكۆی به‌سره‌ بۆ نه‌وت و گاز.