به‌ڕێوه‌چوونی وۆركشۆپێك له‌ فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌

Sli

 

رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٧/٣/٢٠١٩، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان " پ.ی.د عبدالملك عثمان" یاریده‌ده‌ری راگری فاكه‌ڵتی بۆ كارووباری زانستی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو مامۆستا و قوتابی، به‌شی زانسته‌ گشتییه‌كانی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌، وۆركشۆپێكی به‌ ناونیشانی (Building a healthy life‌)، به‌ڕێوه‌برد.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ له‌و وۆركشۆپه‌دا پێشكه‌شكران، بریتی بوون له‌مانه‌:

١- Food labeling

‎نیشانه‌كانی خۆراك، كه‌ ‎له‌ لایه‌ن به‌ڕێز "د. صالح مصطفی صالح" مامۆستا له‌ زانكوی سه‌لاحه‌دین  و سەروکی بەشی نیوترێشن له‌ زانكۆی جیهان، پیشكه‌شكرا.

 ٢- Pesticides and Human Health

‎ده‌‌رمان و ئاسایشی خۆراك، كه‌ له‌ لایه‌ن ‎به‌ڕێز "م. عبدالقادر محمدامین حسن" به‌رپرسی هۆبه‌ی دارستان له‌ ئاكرێ، پێشكه‌شكرا.

٣- Food safety and contamination

‎پیسبوون و سه‌لامه‌تی خواردن، كه‌ له‌ لایه‌ن ‎به‌ڕێز "هه‌ڤاڵ عبدالله خضر" مامۆستا له‌ به‌شی ‎زانسته‌ گشتییه‌كانی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی، پێشكه‌شكرا.

‎دوای ته‌واوبوونی بابه‌ته‌كان و به‌شداری ئاماده‌بووان، له‌ لایه‌ن به‌ڕێز یاریده‌ده‌ری راگری فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌وه‌، سوپاس و پێزانین ئاراسته‌ی توێژه‌رانی به‌شداربوو کرا.

‎ پێویسته‌ بگوترێ كه‌ وۆركشۆپه‌كه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێز " د. رزگار حسن محمد"، به‌ڕێوه‌برا.