وۆرکشۆپێک سەبارەت بە خوێندن لە فەڕەنسا

Sli

 

ئه‌مڕۆ دووشەممە‌ رێکەوتی ۱/٤/۲۰۱۹، یەکەی دڵنیایی جۆری فاکەڵتی پەروەردە وۆرکشۆپێکیان بۆ نوێنەرانی هەریەک لە پەیمانگای فەڕەنسی و رێکخراوی (Cumpos France)ی فه‌ڕه‌نسی سەر بە کونسولخانەی فەرەنسا لە هەولێر، رێکخست.

 وۆرکشۆپەکە کە لە لایەن هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان "ئارمانج سعید" و "ده‌شتی عمر" پێکشەشکرا، تێیدا باس له‌ شێوازی خوێندن لە زانکۆکانی وڵاتی فەرەنسا و چۆنیەتی بەدەستهێنانی سکۆلارشیپ لە زانکۆکانی فەرەنسا كرا.

‎هەروەها لە درێژەی وۆرکشۆپەکە، باس له‌ چۆنیەتی هاوکاریکردنی قوتابییان کرا، بە مەبەستی وەرگرتنی قبوڵی زانکۆ و وەرگرتنی ڤیزه‌ و شێوازی خوێندن لە وڵاتی فه‌ڕه‌نسا.

‎دواتر ئاماده‌بووان پرسیار و پێشنیاره‌كانی خۆیان ئاڕاسته‌ی نوێنەری هەردوو رێکخراوەکە كرد و له‌ کۆتاییشدا، له‌ لایه‌ن ڕاگری فاكه‌ڵتی  پەروەردە به‌ڕێز "م.ی دیار معاذ خلیل"، سوپاس و پێزانین ئاڕاسته‌ی ناوبراوان کرا.