قوتابییانی زانكۆی سۆران له‌ پێشبڕكێیه‌كی زانستیدا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا

Sli

 

 رۆژی دووشەممە رێکەوتی ۱/٤/۲٠۱۹، قوتابییان زانكۆی سۆران به‌ دوو پڕۆژەی له‌ به‌شه‌كانی بەشی ئەندازیاری نەوت و ئەندازیاری شارستانی، بەشدارییان لە پێشبرکێیی پێشانگای ئەندازیاری۲٠۱۹ (Engineering Exposition 2019) کرد، کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ڕێگای فاکەڵتیی ئەندازیارییەوە لە سەر ئاستی کوردستان بۆ هه‌موو زانکۆ گشتی و تایبەتییەکان ڕێکیخستبوو.

 پێشبڕکێکە كه‌ لە کەمپی چوارچرا لە سلێمانی ئەنجامدرا و ۳۲ پڕۆژرە بەشداربوون،  بۆ هەر بەشێک براوەی یەکەم و دووەم و سێیەم خەڵاتکران و بەشێک لە پڕۆژەکان  لە لایەن کەرتی تایبەتەوە سپۆنسەرکران و دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.

بە شە بەشداربووەکان بریتی بوون لە:

‏1- Communication and IT

‏2-Mechanical Engineering

‏3-Petroleum and Energy

‏4-Civil, Environment and City Planning

‏5-Electrical Power Engineering

زانکۆی سۆران لەڕێگای سەنتەری گەشەپێدانی کار و دوای بانگهێشتی فەرمی، بە دوو پڕۆژە بەشداری کێبركێیەکە بوو. پڕۆژەی یەکەم، بەشی ئەندازیاری شارستانی (Save Planet Using Plastic Roads)لە لایەن قوتابییان "شیپەل سەعید و شەهناز نورەدین" به‌رهه‌می هێنابوو و، پڕۆژەی دووەمیش (Filter Press Standard) لە بەشی ئەندازیاری نەوت لە لایەن قوتابییان "شوان محمد، ئاراز بایز" ئامادەکرابوو.

پێویسته‌ بگوترێ كه‌ پرۆژەی قوتابییانی بەشی ئەندازیاری نەوت، به‌ سه‌رپه‌رشتی "م. جگه‌ر عه‌زیز" توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و ببێتە براوەی دووەم لە پێشبڕکێکەدا.