به‌ڕێوه‌چونی وۆركشۆپێك له‌ رۆژی جیهانی ئۆتیزم

Sli

 

رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢/٤/٢٠١٩، لە ڕۆژی جیهانی ئۆتیزم دا، بەشی کوردی لە فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌، وۆركشۆپێکی  لەژێر ناونیشانی (ڕۆڵی پەروەردە و زمانەوانی دەروونی لە دەستنیشانکردن و هاوکاریکردنی توشبووانی ئۆتیزم)، به‌ڕێوه‌برد.

ئه‌م وۆركشۆپه‌ كه‌ به‌ مه‌به‌ستی پێدانی زانیاری بوو سه‌باره‌ت به‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ و رێگاكانی چاره‌سه‌ركردنی له‌ روانگه‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه‌، تێیدا دوو بابه‌ت له‌ لایه‌ن ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه‌ پێشكه‌شكران:

ــ "م.ی هاژە چیچۆ محمدامین" سەرۆکی بەشی زمانی کوردی و به‌ڕێوه‌به‌ری وۆركشۆپه‌كه‌، به‌ پێشكه‌شكردنی بابه‌تێك  له‌ژێر ناونیشانی  (ڕۆڵی زمانەوانی دەروونی لە دەستنیشانکردنی تووشبوانی ئۆتیزم).

‎ــ "م.ی.ئاڵان پشتیوان"، به‌ پێشكه‌شكردنی بابه‌تێك به‌ ناونیشانی (ڕۆڵی پەروەردە لە هاوکاریکردنی توشبووانی ئۆتیزم).

پێویسته‌ بگوترێ كه‌ له‌ میانه‌ی وۆركشۆپه‌كه‌دا، چه‌ند رێوشوێن و پێشنیار بۆ هاریكاریكردنی تووشبوانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ خرانه‌ڕوو.