به‌شداری مامۆستایه‌كی به‌شی زمانی كوردی فاكه‌ڵتی ئاداب له‌ كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی

56505479 1213303662178703 1723671840192200704 N

 

له‌ رۆژانی ١ تا ٣ی نیسانی ٢٠١٩، زانكۆی كۆیه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ده‌یان توێژه‌ری ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ژێر ناونیشانی (كۆیه‌ له‌ ره‌وتی شارستانییه‌تدا)، به‌ڕێوه‌برد.

له‌ ریزی توێژه‌رانی به‌شدار له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا، مامۆستای به‌شی زمانی كوردی فاكه‌ڵتی ئاداب "پ.ی.د. په‌خشان سابیر" به‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ژێر ناونیشانی (كۆیه‌ و شیعر: دوانه‌یه‌كی لێكدانه‌بڕاو بۆ ناسنامه‌ی داهێنان، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سیمانتیكیی ئیداركی)، به‌شداریكرد و، له‌ یه‌كێك له‌ پانێله‌كانی كۆنفرانسه‌كه‌دا، پێشكه‌شی كرد.