وۆركشۆپێك سه‌باره‌ت به‌ پێگه‌یاندنی مامۆستایانی زمانی دووه‌م (ئینگلیزی)

Sli

 

‎له‌ درێژه‌ی كار و چاڵاكییه‌كانی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٧/٤/٢٠١٩، به‌شی ئینگلیزی فاكه‌ڵتی، وۆرکشۆپێکی بە ناونیشانی پێگه‌یاندنی مامۆستایانی زمانی دووه‌م (ئینگلیزی) له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ڕێوه‌برد.

ئه‌م وۆركشۆپه‌ كه‌ به‌ به‌شداری هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان "د. نه‌و‌زه‌ر محمد" مامۆستا له‌ فاكه‌ڵتی ئادابی زانكۆی سۆران و "طالب محمد شریف" مامۆستا له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، به‌رێوه‌چوو، تییدا زۆر به‌ وردی تیشكیان خسته‌سه‌ر بابه‌ته‌كانیان.

‎دواتر ئاماده‌بووان پرسیار و پێشنیاره‌كانی خۆیان ئاراسته‌ی مامۆستایان كرد و، له‌ کۆتاییشدا له‌لایه‌ن به‌ڕێز "م.ی دیار معاذ خلیل" ڕاگری فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌، سوپاس و پێزانین ئاراسته‌ی مامۆستایانی به‌شداربوو کرا.

پێویسته‌ بگوترێ كه‌ وۆركشۆپه‌كه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێز"م. موخلیس ئیبراهیم" سه‌رۆكی به‌شی ئینگلیزی، به‌ڕێوه‌برا.