هونه‌ره‌كانی ئاخاوتن له‌ وۆركشۆپێكی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌

Sli

 

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢١/٤/٢٠١٩، بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌، وۆرکشۆپێکی بە ناونیشانی (هونەرەکانی دوان)، بە بەشداری هەریەک لە بەڕێزان "م. مهدی امین ستونی" بە بابەتی ( چۆن دەتوانی ببیت بە دوانەرێکی سەرکەوتوو ) و "م.ی سه‌رباز مجید خۆشناو" بە بابەتی (تایبەتمەندییەکانی دواندوو)، رێكخست.

دوای پێشكه‌شكردنی بابه‌ته‌كان و رێكخستنی ئاماده‌بووان له‌ شێوه‌ی گرووپ، پێشبڕكێی ئاخاوتن بۆ گرووپه‌كان، سازكرا.

‎لە کۆتاییشدا سوپاس و پێزانینی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌، لە لایەن بەڕێز "پ.ی.د عبدالملك عثمان" ڕاگری فاكه‌ڵتیی به‌ وه‌كاله‌ت، پێشكه‌ش بە به‌شداربووان كرا.