لە فاکەڵتیی زانست  یەکەمین پێشانگای زانستەکانی بایۆلۆجی کرایەوە

DSCN8475

 

ئەمڕۆ رێککەوتی ٢٢/٤/٢٠١٩ بەئامادەبوونی بەڕێز پرۆفیسیۆر دکتۆر سەردار محیەدین بالەکی راگری فاکەڵتیی زانست و مامۆستا شۆرش مستەفا یاریدەدەری راگری فاکەڵتیی بۆ کاروباری کارگێڕی و قوتابیان و دکتۆر ئەیاد نوری یاریدەدەری راگری فاکەڵتی بۆ کاروباری زانستی و گشت سەرۆک بەشەکان و قوتابیانی فاکەڵتیی زانست  یەکەمین پێشانگای زانستی بایۆلۆجی بۆ قوتابیانی گشت قۆناغەکانی بەشی بایۆلۆجی کرایەوە.

شایانی باسە لە پیشانگاکە چەندین کاری زانستی و کردەیی تاقیگەی و پۆستەرو پشکنینی راستەوخۆی  پزیشکی ئەنجام درا. لە کۆتایدا بەرێز راگری فاکەلتی دەست خۆشی لە سەرۆکایەتی بەشی بایۆلۆجی و رێکخەران و قوتابیانی بەشداربووی پیشانگاکە کرد و ھیوای سەرکەووتنی بەردەوامی بۆخواستن.