ئەمڕۆ رێککەوتی ٢٢/٤/٢٠١٩ بەئامادەبوونی بەڕێز پرۆفیسیۆر دکتۆر سەردار محیەدین بالەکی راگری فاکەڵتیی زانست و مامۆستا شۆرش مستەفا یاریدەدەری راگری فاکەڵتیی بۆ کاروباری کارگێڕی و قوتابیان و دکتۆر ئەیاد نوری یاریدەدەری راگری فاکەڵتی بۆ کاروباری زانستی و گشت سەرۆک بەشەکان و قوتابیانی فاکەڵتیی زانست یەکەمین پێشانگای زانستی بایۆلۆجی بۆ قوتابیانی گشت قۆناغەکانی بەشی بایۆلۆجی کرایەوە.
شایانی باسە لە پیشانگاکە چەندین کاری زانستی و کردەیی تاقیگەی و پۆستەرو پشکنینی راستەوخۆی پزیشکی ئەنجام درا. لە کۆتایدا بەرێز راگری فاکەلتی دەست خۆشی لە سەرۆکایەتی بەشی بایۆلۆجی و رێکخەران و قوتابیانی بەشداربووی پیشانگاکە کرد و ھیوای سەرکەووتنی بەردەوامی بۆخواستن.