لەسالیادی رۆژنامەگەریی کوردیدا، له‌ په‌ڕله‌مانی كوردستان رێز له‌ فه‌رمانبه‌ڕێكی زانكۆ گیرا

58377739 2375806959148092 8372712235843190784 N

 

رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٢/٤/٢٠١٩، بە بۆنەی یادی(١٢١) ساڵه‌ی رۆژنامەگەریی کوردی، فراکسیۆنی پارتی دیمۆكراتی كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، لە رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا، له‌ به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و چالاكییه‌كانی وه‌كو وه‌رگێڕ و نووسه‌ر، كه‌ زیاتر له‌ ٥٠ به‌رهه‌می پێشكه‌ش به‌ كتێبخانه‌ی كوردی كردوون، رێزی له‌ فه‌رمانبه‌ری زانكۆكه‌مان به‌ڕێز "زێبارعزیزخان مھاجر" گرت.

 لەم بارەیەوە، به‌ڕێز "وەیسی سەعید وەیسی" ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند: بە مەبەستی بەرز نرخاندنی رۆڵی به‌ڕێز "زیبار عه‌زیز خان" لە نووسین و وەرگێڕاندا، بە پێویستمان زانی لە یادی رۆژنامەگەری کوردیدا، رێز لە ھەوڵ و کۆششەکانی بگرین، کە وەک گەنجێک لە تەمەنێکی  کەمدا توانیویه‌تی زیاتر لە(٥٠)کتێب وەربگێڕیتە سەر زمانی کوردی.