به‌ڕێوه‌چوونی وۆركشۆپێك له‌ ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا

Sli

 

رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٢/٤/٢٠١٩، كه‌ هاوكات بوو له‌ گه‌ڵ ١٢١ ه‌مین ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی، به‌شی كوردی فاكه‌ڵی په‌روه‌رده‌، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "پ.ی.د. عه‌بدولمه‌لیك عوسمان" راگری فاكه‌ڵتی به‌ وه‌كاله‌ت وژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایان و قوتابییان، وۆركشۆپێكی به‌ڕێوه‌برد.

‎وۆركشۆپه‌كه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێز "م. هاژه‌ چیچۆ" سه‌رۆكی به‌شی كوردی یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برا، دوای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان و باسكردن له‌ گرنگی سیمپۆزیه‌مه‌كه‌، كه‌ له‌ ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی رێكخرابوو،  به‌ بانگێشتكردنی پیشكه‌شكاران ده‌ستیپێكرد.

له‌ وۆركشۆپه‌كه‌دا، ئه‌م بابه‌تانه‌ پیشكه‌شكران:

‎١-  (پەروەردە و هۆشیاریی نەتەوەیی لە سەرەتای سەدەی بیستەم، دیوێکی دیکەی نەتەوەسازیی، گۆڤاری زاری كرمانجی وه‌ك نموونه‌)، كه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێز "پ.ی.د هه‌ڵمه‌ت بایز ڕسوڵ" مامۆستا له‌ فاکه‌ڵتی ئاداب، پێشكه‌شكرا.

‎٢- ( ڕۆژنامەگەری مندالانی کورد، گۆڤاری گڕوگاڵ وەک نموونە)، كه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێز(م. مظفر مصطفی)، مامۆستا له‌ به‌شی كوردی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌، پێشكه‌شكرا.

‎٣- (له‌ سێکوچکەی کتێب، گۆڤار، رۆژنامە، ڕۆژنامەگەری ناوچەیی و ڕۆڵی لە ڕۆشنبیریدا)، كه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێز (م.ی طالب عبدالصمد)، ‎مامۆستا له‌ به‌شی كوردی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌، پێشكه‌شكرا.

‎دواتر ئاماده‌بووان پرسیار و پێشنیاره‌كانی خۆیان ئاراسته‌ی توێژه‌ران كرد و، له‌ کۆتاییشدا له‌ لایه‌ن به‌ڕێز "پ.ی.د عه‌بدولمه‌لیك عوسمان" ڕاگری فاكه‌ڵتی به‌ وه‌كاله‌ت، سوپاس و پێزانین ئاراسته‌ی توێژه‌رانی به‌شداربوو کرا.

‎وێنه‌: حسن شادی