بەشداری دوو مامۆستای زانکۆی سۆران لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە شڕناخ

58419693 403063446911152 1935956143599779840 N

 

لە ڕۆژانی ١٩و ٢٠ی نیسانی ٢٠١٩،لە زانکۆی شڕناخ كۆنفڕانسێکی نێوده‌وڵه‌تیی لەژێر ناونیشانی "كولتوری ده‌نگبێژی و ده‌نگبێژان"، بەڕێوەچوو.

لە کۆنفرانسەکەدا، کە ژمارەیەکی بەرچاو توێژەری تێدا ئامادە بوون، هەریەکە لە بەڕێزان "پ.ی.د. پەخشان سابیر" و "پ.ی.د. هێمن عومەر" مامۆستا لە بەشی کوردی فاکەڵتی ئاداب، بە دوو توێژینەوەی جیاواز بەشداریان کرد.