به‌ڕێوه‌چوونی كۆڕێكی شیعرخوێندنه‌وه‌ له‌ فاكه‌ڵتی زانست

IMG 4818

 

ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ٢٨-٤-٢٠١٩، بە ئامادەبوونی بەڕێزان "پ.د. سەردار محیەدین حمدامین" راگری فاکەڵتیی زانست، یاریدەدەرانی راگر و سەرۆک بەشەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابییان و دۆستانی شیعر و پەیڤ، سەرۆکایەتی بەشی کیمیا کۆڕێکی شیعر خوێندنەوەی بۆ قوتابی بەهرەمەند "عیماد تالیب برادۆستی" رێکخست.

له‌ كۆڕه‌كه‌دا، ناوبراو چەندان تێکستی خۆی پێشکەشکردن و هەمووانی ئاوێزانی پەیڤی ناسک و پاراو کرد و بووە مایەی خۆشحاڵی و دەستخۆشی ئامادەبووان.

 لە کۆتاییدا بەڕێز راگری فاکەڵتیی، دەستخۆشی لێکرد و هیوای خواست  بتوانێت لە ئایندەدا زیاتر پەرە بەتوانا شاراوەکانی بدات.