به‌ڕێوه‌بردنی وۆركشۆپێك سه‌باره‌ت به‌ بینین و پراكتیزه‌ كردن

Sliiii

 

رۆژی ‌دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٩/٤/٢٠١٩، به‌شی كوردی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌، وۆركشۆپێكی بۆ وانه‌ی ( بینین و پڕاكتیزه‌‌ كردن )، كه‌ له‌ قۆناغی چواره‌می گشت به‌شه‌كان ده‌خوێندرێت، به‌ڕێوه‌برد.

ئه‌م وۆركشۆپه‌، كه‌ بە مەبەستی پێداچوونەوە و دەوڵەمەندکردنی ناوەڕۆکی بابەتی بینین و پڕاکتیزەکردن و چارەسەرکردنی کەموکوڕییه‌كانی بوو، به‌ به‌شداری كۆمه‌ڵێك مامۆستای فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌، به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ بریتی بوون له‌ به‌ڕێزان:  به‌ڕێزان "پ.ی.د عبدالملك عثمان ، م.ی شهاب محمد صالح و م.ی ئالان پشتیوان كریم".

به‌ر له‌ ده‌ستپێكی وۆركشۆپه‌كه‌ و ‎له‌ سه‌ره‌تادا، سه‌رۆكی به‌شی كوردی بەڕێز "م. هاژه‌ چیچۆ ئاڵانی"  ڕێكخه‌ری وۆركشۆپه‌كه‌، به‌خێرهاتنی هه‌موولایه‌كی كرد و گرینگی وۆركشۆپه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بووان خسته‌به‌رچاو. دواتر بەشداربووان بانگهێشتكران بۆ گفتوگۆكردن لە سه‌ر بابه‌ته‌كانیان.

پاشان ئاماده‌بووان پرسیار و پێشنیاره‌كانی خۆیان ئاراسته‌ی مامۆستایان كرد و له‌ کۆتاییشدا سوپاس و پێزانینی ڕاگرایه‌تی فاكه‌ڵتی ئاراسته‌ی مامۆستایانی به‌شداربوو کرا.