وۆركشۆپێك سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ی فێركاری جیوجه‌برا به‌ڕێوه‌چوو

Sliiii

 

رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٣٠/٤/٢٠١٩،  به‌شی بیركاری فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌،  وۆركشۆپێكی له‌ژێر ناونیشانی ( به‌رنامه‌ی فێركاری جیوجه‌برا )، به‌ڕێوه‌برد.

‎له‌ سه‌ره‌تادا سه‌رۆكی به‌شی بیركاری بەڕێز "م.ی نزار نصرالدین معروف" ڕێكخه‌ری وۆركشۆپه‌كه‌، به‌خێرهاتنی هه‌موو لایه‌كی كرد و، دواتر بەشداربووانی بانگهێشت كرد بۆ گفتووگۆكردن لە سه‌ر بابه‌ته‌كانیان، كه‌ پێكهاتبوون له‌م بابه‌تانه‌:

‎١- ناساندنی تواناكانی به‌رنامه‌كه‌ له‌ خاڵ و هێڵ و گۆشه‌دا، ناساندنی فره‌‌لا، بازنه‌، بڕگه‌ی ناته‌واو، بڕگه‌ی زیاد و بڕگه‌ی هاوتا و چه‌ند پڕۆجێكتێك به‌‌ به‌رنامه‌ی جیوجه‌برا، كه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێز "پ.ی.د كمال خلیلپور" مامۆستا له‌ زانكۆی مهاباد، پێشكه‌شرا.

‎٢- دانان و ناساندنی به‌رنامه‌ی جیوجه‌برا، كه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێز "د. سعید مولودزاده‌" مامۆستا له‌ به‌شی بیركاری له‌ فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌، پێشكه‌شكرا.

دواتر ئاماده‌بووان پرسیار و تێبینییه‌كانی خۆیان ئاڕاسته‌ی مامۆستایان كرد و له‌ کۆتاییشدا له‌ لایه‌ن به‌ڕێز "م. دیار معاذ" راگری فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌، سوپاس و پێزانین ئاراسته‌ی مامۆستایانی به‌شداربوو کرا.