رۆژی سێ شه‌ممه رێكه‌وتی ٣٠/٤/٢٠١٩، به‌شی بیركاری فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده، وۆركشۆپێكی له‌ژێر ناونیشانی ( به‌رنامه‌ی فێركاری جیوجه‌برا )، به‌ڕێوه‌برد.
له سه‌ره‌تادا سه‌رۆكی به‌شی بیركاری بەڕێز "م.ی نزار نصرالدین معروف" ڕێكخه‌ری وۆركشۆپه‌كه، به‌خێرهاتنی هه‌موو لایه‌كی كرد و، دواتر بەشداربووانی بانگهێشت كرد بۆ گفتووگۆكردن لە سه‌ر بابه‌ته‌كانیان، كه پێكهاتبوون له‌م بابه‌تانه:
١- ناساندنی تواناكانی به‌رنامه‌كه له خاڵ و هێڵ و گۆشه‌دا، ناساندنی فره‌لا، بازنه، بڕگه‌ی ناته‌واو، بڕگه‌ی زیاد و بڕگه‌ی هاوتا و چه‌ند پڕۆجێكتێك به به‌رنامه‌ی جیوجه‌برا، كه له لایه‌ن به‌ڕێز "پ.ی.د كمال خلیلپور" مامۆستا له زانكۆی مهاباد، پێشكه‌شرا.
٢- دانان و ناساندنی به‌رنامه‌ی جیوجه‌برا، كه له لایه‌ن به‌ڕێز "د. سعید مولودزاده" مامۆستا له به‌شی بیركاری له فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده، پێشكه‌شكرا.
دواتر ئاماده‌بووان پرسیار و تێبینییه‌كانی خۆیان ئاڕاسته‌ی مامۆستایان كرد و له کۆتاییشدا له لایه‌ن به‌ڕێز "م. دیار معاذ" راگری فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده، سوپاس و پێ‌زانین ئاراسته‌ی مامۆستایانی به‌شداربوو کرا.