لە فاکەڵتیی زانست یەکەمین پێشانگەی جیۆلۆجی کرایەوە

Sliiii

 

رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی٣٠/٤/٢٠١٩، سەرۆکایەتی بەشی پترۆڵیۆم جیۆساینس، بە ئامادەبوونی بەڕێزان "د.موسڵح مستەفا" سەرۆکی زانکۆی سۆران، "د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم" سیاسه‌تمه‌داری كورد، "د. سه‌ردار محیه‌دین" راگری فاكه‌ڵتی زانست، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكو و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایان و قوتابییان، پێشانگەی زانستی جیۆلۆجی كرایه‌وه‌.

ئەم پێشانگایە، كه‌ لە لایەن بەشی پتروڵیۆم جیوساینسی فاکەلتی زانست، لە ژێر ناونیشانی "Geoscience'' به‌ڕێوه‌چوو، بوارە جیاوازەکانی زانستی زەویناسی له‌خۆگرتبوو، كه‌ بریتی بوون لە زانستەکانی نەوت، پێشەسازی نەوت، کە لەم بەشەدا تیشک خرابووه‌ سەر گەڕان بە دوای نەوت، دەرهێنانی نەوت و پاڵاوتنی نەوت.

بەشێكی دیکەی پێشانگاکە بریتی بوو لە جیۆتوریسم، کە لقێکە لە کەرتی گەشتیاری. بەشێکی تریشی لە بارەی کانزاکان و گەوهەرەکان بوو، کە تیایدا  ئه‌وه‌ پێشان درا، کە حکۆمەت دەتوانیت بۆ زیادکردنی داهات، سۆدێکی زۆر لەم بەشە وەربگرێت.

لایه‌نێكی تر له‌ پێشانگاكه‌، بواری ژینگە و زەویناسی ژینگە بوو، کە لەم بەشەدا چەند توێژینەوەیه‌كی زانستی، که لە هەولێر و سۆران و چۆمان، لە لایەن توێژەرانی بەش ئەنجام درابوون، خرانەڕوو و، تێیاندا شوینە مەترسیداره‌كانی ئەم شارانە لە رووی ئاڵودە بوون به‌ توخمە کیمیاییه‌كانی وەک ئاسن و نیکڵ و هه‌روه‌ها چارەسەرەکانیش، پێشان دران.

پێویسته‌ بگوترێ كه‌ پێشانگاكه‌ له‌گه‌ڵ پێشوازی گه‌رمی ئاماده‌بوواندا به‌ڕه‌وڕووبوو و، له‌ به‌شی كۆتاییشدا، به‌ڕێز راگری فاكه‌ڵتی ده‌ستخۆشی تایبه‌تی ئاڕاسته‌ی قوتابییان و رێكخه‌رانی پێشانگاكه‌ كرد.