Sliiii

به‌ڕێوه‌بردنی وۆركشۆپێك له‌ فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری

 

رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی٢٠١٩/٤/٣٠، بە ئەمادەبوونی بەڕێزان "د. شێروان شه‌ریف" ڕاگری فاکەڵتی ئه‌ندازیاری و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو مامۆستا و قوتابی و ئەندازیارانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەی ڕێگاوبانی هەولێر و ئەندازیارانی شارەوانی سۆران، وۆرکشۆپێک لە هۆڵی کۆنفرانسی فاکەڵتی ئەندازیاری لەژێر ناونیشانی:Highway Slope Management Consepts and Techniques بەڕێوەچوو.

وۆرکشۆپەکە لە چوار تەوەری سەرەکی پێکهاتبوو و،  تێیدا تیشک خرایە سەر کێشە و چارەسەرەکانی ئەم دۆخە ناهەموارەی، کە ئەمڕۆ لە ڕێگاکانی هەرێمی کوردستاندا ڕوودەدات و کێشەیەکی بەرچاوی بۆ هاوڵاتیان درووستكردووه‌.

له‌ سەرەتای دەستپێکردنی وۆرکشۆپەکەدا، بەڕێز ڕاگری فاکەڵتی ئه‌ندازیاری، وتەیەکی پێشکەشکرد و بەخێرهاتنی میوانەكانی كرد. دواتر سیمیناره‌كان ده‌ستیان پێكرد، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ بوو:

 سیمیناری یەکەم، لە لایەن بەڕێز "د. جمال اسماعیل کاک رسوڵ" مامۆستای بەشی ئەندازیاری شارستانی و ڕێکخەری وۆرکشۆپەکە، لەژێر ناونیشانیGeotechnical Challenges and Highway Slopes in Kurdistan، پێشكه‌شكرا.

سیمیناری دووەم، لە لایەن بەڕێز "ایوب سعید حسن" ئەندازیاری چاککردنەوەی ڕێگاوبانی هەولێر  لەژێر ناونیشانی Landslides Causes, Economic Impacts and Upgrading، پێشكه‌شكرا.

 سیمیناری سێیەم، لە لایەن بەڕێز "هیوا انور نوری" ئەندازیاری چاککردنەوەی ڕێگاوبانی هەولێر، لەژێر ناونیشانیSlope Stability and Stabilization Technique، پێشكه‌شكرا.

 سیمیناری چوارەم و کۆتایی، لە لایەن بەڕێز "د. ئاکۆ دارایی" مامۆستای بەشی ئەندازیاری شارستانی، لەژێر ناونیشانیApplication of Geosynthetics in Civil Engineering، پێشكه‌شكرا.

دوای ته‌واوبوونی سیمیناره‌كان و پرسیار وگفتوگۆی ئاماده‌بووان، بەڕێز ڕاگری فاکەڵتی،  سوپاس و پێزانینی فاکەڵتی ئەندازیاری پێشکەش بە پێشکەشکارانی سیمیناره‌كان کرد.