کردنەوەی چوارەمین پێشانگای پۆستەر لە فاکەڵتی ئه‌ندازیاری

Sliii

 

رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی٢٠١٩/٤/٣٠، بە ئەمادەبوونی بەڕێزان "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایان و قوتابییان، چوارەمین پێشانگای پۆستەر، کە سالانە لە فاکەڵتی ئه‌ندازیاری ئەنجامدەدرێت، بەڕێوەچوو.

 پێویسته‌ بگوترێ، له‌ پێشانگاكه‌دا کۆمەڵێک تۆێژینەوەی مامۆستایان و قوتابییانی  هەر سێ بەشی ئەندازیاری (شارستانی، نەوت، کیمیاوی)، به‌ شێوه‌ی پۆسته‌ر، خرانه‌ڕوو.