به‌شداری به‌رچاوی تویژه‌رانی زانكۆی سۆران له‌ كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی

51533558 594140317729521 2722489003390533632 N

 

رۆژی ٢/٥/٢٠١٩، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ توێژه‌رانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌، كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ژێر ناونیشانی (زانستە مرۆڤایەتییەکان بنچینەی گۆڕان و پێشکەوتنن)، له‌ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌م كۆنفرانسه‌دا، حه‌وت توێژه‌ری زانكۆی سۆران له‌ فاكه‌ڵتی یاسا، به‌ پێنج توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌شدارییان كرد و توێژینه‌وكانی خۆیانیان پێشكه‌شكرد، كه‌ بریتی بوون له‌ به‌ڕێزان:

پ.د.مجید خضر

د.هێمن نامق

د.بها‌ء الدین فقی رسول

م.مهدی ستونی

د..هۆشەنگ دارا

م.ڕێبوار مغدید

م.گۆڤه‌ند جوتیار