به‌ڕێوه‌بردنی دوو چالاكی زانستی له‌ فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری

59692021 2012673398861359 8900150742531178496 N

 

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕێکەوتی ٢٠١٩/٥/٥، بە ئامادەبونی به‌ڕێزان "د. موسوڵح مسته‌فا" سەرۆکی زانکۆی سۆران، "د. شێروان شه‌ریف" راگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری، و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستا و قوتابی، سەرۆکایه‌تی به‌شی ئه‌ندازیاری شارستانی، دوو چاڵاکی گرنگی به‌ڕێوه‌بردن.

چالاکی یەکەم: کردنەوەی یەکەمین پێشانگای مۆدێلی تایبەت بە ئەندازیاری شارستانی  بوو، کە تیایدا چەندان مۆدێلی ئەندازیاری ناوازە درووستکرابوون و خرانە ڕوو. هەندێک لە مۆدێلەکان لە بیرۆکە و دێزاینی قوتابییەکان خۆیان بوون و بوونە مایه‌ی سەرسامی ئاماده‌بووان.

 چاڵاکی دووەم: بەڕێوەچوونی سێیەمین پێشبڕکێی ساڵانەی پردی ماکەرۆنی( Spaghetti) بوو. مۆدێلەکان بریتی بوون لە درووستکردنی پرد بە  درێژی یەک مەتر و بەکارھێنانی یەک کیلۆ گرام لە ماکەڕۆنی.  پێشبڕکێکە لەسەر بنەمای هەڵگرتنی زۆرترین قوڕسایی بوو. ئەوەی جێگای سەرنج بوو، پردی یەکێک لە گرووپەکان بە ھەڵگرتنی ١٥١ کیلۆ گرام،  توانی ببێتە براوەی یەکەمی پێشبڕکێکە، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوو ساڵ پیشتر له‌ پێشبڕكێی پردی سپاگێتیدا له‌ زانكۆی ئه‌مریكی له‌ سلێمانی، پڕۆژه‌ی سه‌ركه‌وتوو، ته‌نیا ١٠١ كیلۆی پێوه‌ هه‌ڵواسرابوو.