رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی ٧/٥/٢٠١٩، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. محه‌ممه‌د عه‌لی" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خوێندنی باڵا و په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمییه‌كان و سه‌رپه‌رشتیارانی لیژنه‌كانی سه‌رپه‌رشتیاری فاكه‌ڵتییه‌كانی زانكۆی سۆران بۆ جێبه‌جێكردنی سیسته‌می بۆڵۆنیا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و بابه‌ته ئه‌نجامدرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، زۆر به وردی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی سیسته‌مه‌كه و ئاستی به‌ره‌وپێشچوونی كاره‌كان باس و گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا و، بڕیار درا كه به باشترین و كاریگه‌رترین شێوه كار له سه‌ر هه‌موو هه‌نگاوه پێویسته‌كان بكرێ.