کۆتایی هاتن بە خولێکی ڕاهێنانی کۆمپیوتەر

Sliii

 

رۆژی دووشەممە ڕێکه‌وتی ٢٠١٩/٥/١٣،  به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. شێروان شریف قرتاس" ڕاگری فاکه‌ڵتی ئەندازیاری و ژمارەیەکی بەرچاو لەمامۆستایان و فەرمانبەران، کۆتایی هات به‌ خولێکی راهێنانی کۆمپیوتەر، که‌ بۆ ماموستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانکۆکه‌مان له‌ ژێر ناونێشانی: (Computer Literacy for Microsoft Windows, Microsoft Office and Some of its Applications)، رێکخرابوو.

شایانی باسه‌ خولەکه‌ بۆماوه‌ی نۆ حه‌فته‌ به‌رده‌وام بوو و هه‌ر حه‌فته‌ سێ کاتژمێر پڕۆگرامه‌کان فێری به‌شداربووان ده‌کران، هەم به‌ شێوه‌ی تیۆری و هەم پراکتیکی. خولەکە له‌ ڕێکه‌وتی ٢٠١٩/٢/٢٧ ده‌ستیپێکردبوو و له‌ ڕێکه‌وتی ٢٠١٩/٥/١٣، کۆتایی پێهات.

ماموستایانی پێشکه‌شکاری خوله‌که‌ بریتی بوون له‌ بەڕێزان:

  1. م.ی حسن محمد
  2. م.ی نزار شاکر
  3. م.ی دوستی خدر
  4. سانا عزیز

له‌ کۆتایی خوله‌که‌شدا، لە رێوڕەسمێکدا، بڕوانامه‌ی به‌شداربوون و رێزلێنان له‌ ماموستایانی پێشکه‌شکاری خوله‌که‌، له‌ لایه‌ن ڕاگری فاکه‌ڵتی ئەندازیاری، پێشکەش بە بەشداربووان و مامۆستایان کرا.