مامۆستایه‌كی زانكۆی سۆران توێژینه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

Mohammad Ali

 

له‌ به‌رده‌وامی كاره‌ ئه‌كادیمییه‌كانیدا، مامۆستای زانكۆی سۆران "د. محه‌ممه‌د عه‌لی"، كه‌ هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی  خوێندنی ئه‌كادیمی و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌ له‌ زانكۆی سۆران، توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ ناونیشانی (Interlaboratory Comparison of Hydrogen–Deuterium Exchange Mass Spectrometry Measurements of the Fab Fragment of NISTmAb)، لە یەکێک لە باشترین گۆڤارەکانی کۆمەڵەی کیمیاگەرانی ئەمەریکی(Analytical Chemistry) بڵاوكرده‌وه‌، کە خاوەن فاکتەری گاریگەری (٦،٠٤۲)ە.

پێویسته‌ بگوترێ، ئەم توێژینەوەیە لەگەڵ تیمێکی پەیمانگەی نیشتمانی ئەمریکی بۆ تەکنەلۆژیا و پێوانەیی ئەنجامدراوە، كه‌ تایبه‌ته‌ بە ستاندەردکردنی تەکنیکی ئاڵوگۆڕی هایدرۆجین بۆ دیترۆم بۆ لێکۆلینەوە لە شێوەی پڕۆتین.

بۆ زانیاری له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌كه‌، سه‌ردانی ئه‌م لینكه‌ بكه‌:

https://pubs.acs.org/doi/10.1021/acs.analchem.9b01100?fbclid=IwAR1-i02UCClut7LDehIjO3lqbxEu-XqrLhgySvjQK3P_gunbVM6Zh4Y3uzM