بەشداری دوو مامۆستای زانكۆی سۆران له‌ کۆنفرانسێکی گرنگی نێوده‌وڵه‌تی له‌ بواری ئەندازیاری  له‌ وڵاتی توركیا

Viber Image 2019 06 21 18 21 15

 

له‌ رۆژانی ١٧ و ١٨ ی حوزەیرانی ٢٠١٩ دا، له‌ شاری ئیستانبۆڵی وڵاتی توركیا، کۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی له‌ژێر ناونیشانی(4th Eurasian Conferance In Civil and Environmental Engineering)، به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م كۆنفرانسه‌ كه‌ چواره‌مین كۆنفرانسی هاوشێوه‌ بوو، تێیدا دوو مامۆستای زانكۆ سۆران له‌ به‌شی ئه‌ندازیاری شارستانی، به‌ ناوه‌كانی "م. ئاریانفه‌ر حاجی شێروانی" سه‌رۆكی به‌شی ئه‌ندازیاری شارستانی و "م.رزگار عبدالرحمن"، به‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ژێر ناونیشانی (Concrete Column Behavior subjected to Uniaxial Load)، به‌شداریانكرد.

شایانی باسکردنە "م. عارف قادری" یەکێک بوو لە بەشداربوانی ئامادەکردنی توێژینەوەکە.

لینکی کۆنفرانس:

 

http://www.ecocee.org/