رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی ٢٩/٦/٢٠١٩ كاتژمێر ١٠:٠٠ ی بەیانی لە سەنتەری کڵاد، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. هێمن میرانی" راگری فاكه‌ڵتی یاسا و پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان و قوتابییان، فاكه‌ڵتی یاسا و پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، وۆركشۆپێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌برد.
وۆركشۆپه‌كه كه تایبه‌ت بوو به چۆنیه‌تی هاندانی قوتابییان بۆ درووست‌کردنی بزنسی بچووک، تێیدا هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان "هێمن فەرید" راهێنەری کوردی ــ کەنەدی و "هودا عەبدوڵرەحمان" خاوەنکار، کە ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان هەیە و خاوەنی بزنسی Lala Candles ە لە هەولێر، روانگه و بیرووبۆچوونه‌كانی خۆیانیان له‌و باره‌وه خسته‌ڕوو.
پێویسته بگوترێ كه ئامابووان و به‌شدارانی وۆركشۆپه‌كه، زۆر به گه‌رمییه‌وه به‌شدارییان له شڕۆڤه و گفتوگۆی بابه‌ته‌كاندا، ده‌كرد.
له دوا به‌شی وۆركشۆپه‌كه‌شدا، رێزلێنانی فاكه‌ڵتی یاسا و پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له لایه‌ن به‌ڕێز راگری فاكه‌ڵتییه‌وه، به‌خشرایه به‌ڕێوه‌به‌ران و پێشكه‌شكارانی وۆركشۆپه‌كه.