سەنتەری هەندرێن بۆ زمان و توێژینەوەی کولتووری، چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی خۆی راگەیاند

Handren Center

 

لە ئاگادارییەکدا کە بۆ راگەیاندنی زانکۆ نێردراوە، سەنتەری هەندرێن بۆ زمان و توێژینەوەی کولتووری، کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لەژێر ناونیشانی (دەڤەری بارزان:  رێڕەوێک لە مێژوو و کولتوور و جوانی سرووشت)، راگەیاندووە.

لە لێدوانێکدا بۆ راگەیاندنی زانکۆ، بەڕێز "د. هەڵمەت بایز" بەرپرسی سەنتەری هەندرێن، گوتی: وەکو ئەرکێکی زانستی و بۆ کارکردن لەسەر رەهەندە جیاوازە کولتووری و مێژووییەکانی دەڤەرەکە و، دوای ئەوەی لە  کۆنفرانسەکانی پێشتردا، سەبارەت بە چەند لایەنێکی ژیانی کولتووری و مێژووی و کۆمەڵایەتی  چەند ناوچەیەکی دەڤەری سۆران، کۆنفرانسی زانستیمان رێکخست، بۆ ئەمجارە بە پێویستمان زانی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی سەبارەت بە دەڤەری بارزان و لایەنە مێژوویی و کولتووری و ژینگەییەکەی رێکبخەین.

لە درێژەدا بەڕێزیان داوای لە توێژەران کرد، کە بەسەرنجدان لە کاتە گرنگەکانی بەڕێوەچوونی کۆنفرانس و تەوەرەکانی، بەشداری تێدا بکەن و توێژینەوەکانی خۆیان بنێرن.

پێویستە بگوترێ، وا بڕیارە لە رۆژانی ٥ و ٦ ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۹، کۆنفرانسەکە بەڕێوەبچێ.

 

handren center