سەنتەری هەندرێن خولێکی ڕاهێنانی بە سەرکەوتوویی کۆتایی‌ پێهێنا

66315227 449518675868409 368277129051242496 N

 

لە درێژەیی‌ چالاکییەکانی‌خۆیدا، سەنتەری هەندرێن بە هاوکاری و هەماهەنگی هەر دوو مامۆستای بواری مێتۆدەکانی‌توێژینەوەی ئاماریی بەڕێزان "م. سەعید فقێ" لە بەشی کۆمەڵناسی و "م. زانا" لەبەشی دەروونزانی، خولێکی ڕاهێنانی تایبەت بە بوارێکی گرنگی ئەکادیمی بەناوی توێژینەوە و ڕاپرسی بۆ ستافتی وانەبیژی زانکۆ و ئارەزوومەندانی ناوەوە و دەرەوەی‌ زانکۆ، بەڕێوەبرد.

 خولەکە کە لە ٢٠١٩\٧\٢٣ دەستی پێکرد و بۆ ماوەی سێ حەفتە بەردەوام بوو، وێڕای لەخۆگرتنی وردەکاریی تیۆریی مێتودی توێژینەوەی ئاماری، کە  لە لاین "م. سەعید" پێشکەشکرا،  بەشێکی دیکەشی لەخۆگری توێژینەوەی ئاماری بەشێوەی پڕۆگرامە پێشکەوتووەکانی‌ کۆمپیوتر/ ئۆنلاین بوو، کە لە لاین "م. زانا" پێشکەشکرا.

پێویستە بگوترێ، بە پێی ڕاسپاردەکانی‌خولەکە، بڕیاردرا بەشداربووان بە هاوبەشی، توێژینەوەیەکی ئاماریی مەیدانی ئەنجامبدەن، وەک سەلماندنێک بۆ ئاستی فێربوونیان لە رووی پڕاکتیکییەوە.