بەڕێوەچوونی خولێکی تایبەت بە سەرکردایەتی لە فاکەڵتی یاسا و پێوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان

66612596 930136787332234 4437315199522832384 N

 

لە میانەی بەردەوامی کارو چالاکییەکانی فاکەڵتی یاساو پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و، به‌ مه‌به‌ستی  سوودگەیاندنی زیاتر بە مامۆستایان و قوتابییان و کاندیدانی ماستەرو دکتۆرا، فاکەڵتی یاسا و پێوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، خولێکی تایبەت بە ڕاهێنانی سەرکردایەتی بۆ مامۆستایان و قوتابی و توێژەرانی تەواوی زانکۆ و کاندیدانی ماستەرو دکتۆرا، رێكخست.

 ئەم خولە کە بۆ ماوەی سێ هەفتە، واتە لە بەرواری ٧ تا ٢٠١٩/٧/٢٤ بەردەوام دەبێت، تیایدا وانەکانی سەرکردایەتی، ڕێکخستنی کات، زمانی جەستە و لێهاتوویی نەرم، لە لایەن ژمارەیەك مامۆستاوه‌ دەوترێتەوە .

هەر بەم بۆنەیەوە رۆژی یەكشەممە ٧ی تەمموزی ٢٠١٩، بە ئامادەبوونی هەریەکە لە بەڕێزان " د.هێمن میرانی " ڕاگری فاکەڵتی و "م.ی هه‌ندرێن ‌أحمد" یاریدەدەری ڕاگر و ژمارەیەك لە مامۆستایان و قوتابییان، یەکەم ڕۆژی خولەکە دەستی پێکرد، كه‌ به‌رێز "د.زەینەب دەهام " وانەیەکی بە ناونیشانی " LeaderShip Skills " پێشکەش بە ئامادەبووان کرد .

لەم وانەیەدا، بەڕێزیان باسی لە کەسی سەرکردە کرد، لەوەی کە سەرکردە کێیەو چۆن کەسێك ئەبێ بە سەرکردە و خاسیەت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی کەسی سەرکردە چین. هه‌روه‌ها  باسی لە لێهاتووییەکانی سەرکردایەتی بۆ ئامادەبووان کرد و تیشکی خستە سەر دوو تایبه‌تمه‌ندی، کە پێویستە لە کەسی سەرکردەدا هه‌بن، کە ئەوانیش نەرمونیانی و ڕاستگۆیی بوون.

هه‌ر له‌ درێژه‌ی وانەکەدا، دوو جۆر لە کارامەییشی بۆ سەرکردایەتی، بۆ ئامادەبووان شیکردنەوە، کە کارامەیی نەرم و کارامەیی ڕەق بوون. کارامەیی ڕەق، بریتییە لەوەی کە کەسێك بڕوانامه‌ی هەیە، دیاره‌ مەرج نییە ئەوەی خاوەنی بڕوانامه‌ بێ بتوانی سەرکردایەتی بکات. له‌ زۆربه‌ی وڵاتان گرینگی بە کارامەیی نەرم ئەدرێ، چونکە کارامەیی نەرم هێزی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەیە.

دواتر بەڕێزیان پڕژایە سەر باسکردنی ئەوەی، کە سەرکردە ئەو کەسەیە کە بەهۆی سلوكی خۆیەوە کاریگەری بەسەر خوارووی خۆی هەیە. هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد، كه‌  کەسی سەرکردە بۆ هه‌موو کارەکانی پلان دادەڕێژێ و کارەکانی ڕێکخراون و توانای ئاڕاستەکردنی خەڵک و کۆنتڕۆڵکردنی هەیە و، لەگەڵ هەموو ئەمانەش پێویستە کەسی سەرکردە هێزی داهێنانی هەبێ .

لە کۆتاییشدا لە لایەن ئامادەبووانەوە سەبارەت بە بابەتی ناوبراو گفتووگۆیەکی تێروتەسەل کرا.