بڵاوکردنەوەی توێژینەوەیەکی زانستی لە لایەن چوار مامۆستای فاکەلتی ئاداب

Research Information System

 

له‌ میانه‌ی كارێكی هاوبه‌شی چه‌ند مامۆستایه‌كی به‌شی ده‌روونزانی فاكه‌ڵتی ئاداب، كه‌ په‌یوه‌ست بوو به‌ لێكوڵینه‌وه‌ له‌ كاریگه‌ری ئاڵووده‌بوونی قوتابییانی زانكۆكانی كوردستان به‌ ئینته‌رنێت، چوار مامۆستای به‌شه‌كه‌ به‌ ناوه‌كانی "م. زانا حسن بابکر، م. کامران مجید، م. پاکستان فایەق، م. کاروان کاکەبرا" توێژینه‌وه‌یه‌كیان بە ناونیشانی ( Internet Addiction in Kurdistan University Students: Prevalence and Association with Self-Controlلە گۆڤاری ( European Journal of Educational Research ) بڵاوكرده‌وه‌، کە گۆڤارێکی هاوبەشی ئەورووپی ئەمریکیە.

وه‌ك توێژه‌ران باس ده‌كه‌ن، ئەم توێژینەوەیە ئامانجی دۆزینەوەی ڕێژەی ئاڵوەدەبوون بە ئینتەرنێت بوو لە لای قوتابیانی زانکۆ و پەیوەندی بە کۆنتڕۆڵکردنی خودەوە. لەم توێژینەوەیەدا ٦٢٣ قوتابی لە ١٩ زانکۆ و چەندین بەشی جیاواز بەشداریان تێداکردوە. لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، کە ژمارەیەکی زۆر  لە قوتابییان پێوانه‌كانی ئاڵودەبوون بە ئینتەرنێت لەسەریان جێبەجێ دەبێ.  هەروەها ئەم توێژینەوەیە جیاوازی دۆزیوەتەوە لە نێوان چەندین گرووپی جیاوز  ( رەگەز، باری خێزانی، ئامێری بەکارهاتوو و جۆری ئەپڵیکەیشنەکان) لە رووی ئاڵوودەبوون بە ئەنتەرنێت.

توێژەروان لەم توێژینەوەیەدا، پەیوەندیەکی نێگەتیڤیان دۆزیوەتەوە لە نێوان (کۆنترڵکردنی خود و ئالوودەبوون بە ئەنتەرنێت)، ئەمەش مانای ئەوە دەگەیەنێ، کە لاوازی لە کۆنترڵکردنی خود، وا دەکات تاکەکان ئەگەری ئاڵوودەبون بە ئەنتەرنێت لایان زیاد بێت.

بۆ خوێندنەوە و دابەزاندنی توێژینەوەکە، سەردانی ئەم بەستەرە بکە:

https://www.eu-jer.com/internet-addiction-in-kurdistan-university-students-prevalence-and-association-with-self-control?fbclid=IwAR2Dop3LDygCAmLYOF4mlaw88RueK13BVoskq5AEeN-ABY91_MyvuuD9RbE