به‌شداری مامۆستایه‌كی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ له‌ كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ وڵاتی ئێران

66709321 353858765292620 8155561648589897728 N

 

له‌ رێكه‌وتیی ٢٠١٩/٦/٢٦‎ كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی کۆلێژی مه‌عارفی زانكۆی تاران له‌ وڵاتی ئێران و له‌ شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو. له‌و كۆنفرانسه‌دا، مامۆستای فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ به‌ڕێز "پ.ی.د ابوبكر دێوانه‌ حمد" مامۆستا له‌ به‌شی زانسته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییەکان بە توێژینەوەیەک بە ناونیشانی (التأصیل الإسلامی للتسامح بین المذاهب الإسلامیة‌)، بەشداری له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا كرد و، بابه‌ته‌كه‌ی خۆی پێشكه‌شكرد.

پێویسته‌ بگوترێ كه‌ به‌رێزیان ئه‌ندامی لێژنه‌ی زانستی كۆنفرانس بوو و توێژینه‌وه‌كه‌ی به‌ یه‌كێك له‌ باشترین توێژینه‌وه‌كانی كۆنفرانس هه‌ڵبژێردرا و، له‌ لایه‌ن نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك كۆماری ئێران، دیاری تایبه‌تی پێ به‌خشرا.