سەنتەری هەندرێن وۆرکشۆپێکی سه‌باره‌ت بە کارامەییەکانی هەلی کار بەڕێوەبرد

62520260 351205389154718 7283829655692378112 N

 

رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ١٧/٧/٢٠١٩، سەنتەری هەندرێن بۆ زمان توێژینەوەی کەلتووری لە درێژەی زنجیرەی وۆرکشۆپەکانی خۆیدا، به‌ بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو له‌ قوتابییانی زانکۆ و دەرچووانی زانکۆ و ئارەزوومەندانی دەرەوەی زانکۆ، وۆرکشۆپێکی تایبەت بە کارامەییەکانی هەلی کار و چۆنیەتی وەرگیران لە کاردا، بەڕێوەبرد.

ناوەرۆکی وۆرکشۆپەکە چەند تەوەرێکی تایبەتی وەکو، چۆنییەتی چاوپێکەوتن و قۆستنەوەی هەلی کار، نووسینی سیڤی و ئەتەکێتی نووسینی ئیمەیڵ بەشێوەی ستاندارد و فەرمی، لەخۆ گرتبوو.

 شایانی باسە وۆرکشۆپەکە لە لایەن به‌ڕێزان "نێرگز جەوهه‌ر" ڕێکخەری سەنتەری گەشەپێدان و "نینۆرتا پۆڵس" دەرچووی زانکۆی سۆران و "کۆژان مستەفا" خۆبەخش لە سەنتەری گەشەپێدان، به‌ڕێوه‌برا.