ئه‌كادیمیستێكی ئه‌مریكی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كاریگه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌سه‌ر كوردستان ده‌كا

67203828 399233467374249 3790084007635451904 N

 

لە چوارچێوەی ئەو پڕۆگرامە هاوبەشانەی کە زانکۆی سۆران لە گەڵ زانکۆی University of Central Floridaی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌یه‌تی، له‌ ماوه‌ی رابردوودا به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ كاریگه‌ری بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەسەر هەرێمی کوردستان لەڕووی سیاسی و تەندروستییه‌وه‌، Jenna Dovydaitis، كه‌ توێژه‌رێكی زانكۆی ناوبراوه‌، سه‌ردانی زانكۆی سۆران ی كرد و، له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ باره‌ی ورده‌كارییه‌كانی پڕۆژه‌كه‌ی، گفتوگۆ و راوێژی كرد.

شایه‌نی باسه‌ ماوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی دوو حه‌فته‌یه‌ و به‌ مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی داتای پێویست، به‌شێك له‌ كاره‌كه‌ی بریتی ده‌بێت له‌ چاوپێکەوتن لەگەڵ رێکخراوە ناحکومییەکان، بەرپرسانی حکومی و کارمەندانی تەندروستی.