لە بەشی بایۆلۆجی فاکەڵتیی زانست وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو

Slider

رۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ رێکەوتی ٢٤-٢٥ی تەموزی ٢٠١٩ ، سەرۆکایەتی بەشی بایۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانست، لە كارێكی زانستیدا، بۆ زیاتر ئاشنابوونی مامۆستایان و توێژەران و قوتابیانی خوێندنی باڵا، بە دوایین زانیاری و کاری ئەکادیمی لەسەر شێوەی ستانداردی نێودەوڵەتی، وۆرکشۆپێکی دوو رۆژەی نێودەوڵەتی بەناونیشانی (Internet of Things and Biotech for Sustainable life) ئەنجامدا.


له‌ وۆركشۆپه‌كه‌دا، كه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو مامۆستا و قوتابی و كاندیدانی خوێندنی باڵای تێدا به‌شدار بوون، "پ. ی. د. لەیلا شەریفی" مامۆستا لە زانکۆی ورمێ له‌ وڵاتی ئێران، بەشێوەی تیۆری و کرداری، تیشكی خسته‌ سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ و وله‌گه‌ڵ به‌شدارانی وۆركشۆپه‌كه‌، گفتوگۆیه‌كی تیرووته‌سه‌لی كرد.