مامۆستایه‌كی زانكۆ له‌ یەکێک لە پێشه‌نگترین گۆڤارە زانستییەکانی دنیا، توێژینه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

M Sajadi

 

له‌ درێژه‌ی كاره‌ ئه‌كادیمییه‌كانیدا، دوای ئه‌وه‌ی"پ.ی.د. محه‌ممه‌د سه‌جادی" مامۆستا له‌ فاكه‌ڵتی زانست، به‌ هاوبه‌شی و هاوكاری رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی(WHO) و  IHME، توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ ناونیشانی (Mapping local patterns of childhood overweight and wasting in low- and middle-income countries, 2000-2017)، پێشكه‌ش به‌ گۆڤاری (Nature) كرد، گۆڤاری ناوبراو له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ نووسه‌ر، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌دات.

پێویسته‌ بگوترێ كه‌ گۆڤاری (Nature) یەکێکە لە پێشه‌نگترین گۆڤارە زانستییه‌کان له‌ ئاستی دنیادا و خاوه‌نی ئیمپاكت فاكته‌ری (٤٣.٠٧٠)ه‌.

شایانی گوتنیشە، کە د. سەجادی خاوەنی زیاتر لە سەد و پەنجا توێژینەوەیە.