به‌ڕێوه‌چوونی وۆركشۆپێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ فاكه‌ڵتی زانست

Slider

 

رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ تاچوارشه‌ممه‌ رێکەوتی٢٨-٣١ /٧ی ٢٠١٩،  لە چوارچێوەی زنجیرە وۆرکشۆپێکی ئەکادیمیدا، بۆ زیاتر ئاشنابوونی مامۆستایان و توێژەران و قوتابییانی خوێندنی باڵا، بە دوایین زانیاری و کاری ئەکادیمی، لەسەر شێوەی ستانداردی نێودەوڵەتی، سەرۆکایەتی بەشی بایۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانست، وۆرکشۆپێکی نێوده‌وڵه‌تی چوار رۆژەی بە ناونیشانی ‏(Fundamental Experimental Design and Statistical Data Analysis using SAS software) "بنەماکانی هێڵکاری تاقیکردنەوەی زانستی و شیکردنەوەی ئاماری داتا بە بەکارهێنانی نەرمەکاڵای SAS"، ئەنجامدا.

له‌ وۆركشۆپه‌كه‌دا، كه‌ له‌ لایه‌ن "د. هاشم تاهیر" مامۆستا لە زانکۆی ورمێ، به‌ڕێوه‌ده‌برا، بە شێوەی تیۆری و کرداری بابەتەکانی پێشکەش به‌ بەشداربووانی وۆرکشۆپەکە کردن.