دوو توێژه‌ری زانكۆی سۆران گرانتێكی پڕۆگرامی ئیراسمۆس پڵه‌س ی ئه‌ورووپی به‌ده‌ستدێنن

2

 

دوو توێژه‌ری زانكۆی سۆران له‌ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی "پ.د. كه‌مال كۆلۆ، م. محه‌ممه‌د پیرۆیی"، له‌ درێژه‌ی كاره‌ ئه‌كادیمییه‌كانی خۆیاندا و له‌ رێگه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی تویژینه‌وه‌وه‌ له‌ بواری بایۆجیۆساینس و گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی توخمه‌ ئابوورییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان، توانیان گرانتێكی پڕۆگرامی ئیراسمۆس پڵه‌س، كه‌ دامه‌زراوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو و به‌ پرستیژی ئه‌ورووپییه‌، به‌ده‌ستبێنن.

پێویسته‌ بگوترێ، كه‌ ئه‌مه‌ پڕۆژه‌ تویژینه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌ له‌ نێوان توێژه‌رانی ناوبراو له‌ زانكۆكه‌مان و توێژه‌رانی به‌شی زه‌ویناسی له‌ زانكۆی پاترسن ی یۆنان.