وۆركشۆپێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ به‌شی كیمیای فاكه‌ڵتی زانست به‌ڕێوه‌چوو

Sli

 

لە رۆژانی دووشه‌ممه‌ و سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٥ و ٦ ئابی ٢٠١٩،  لە چوارچێوەی زنجیرە وۆرکشۆپه‌ ئه‌كادیمییه‌كانی فاكه‌ڵتی زانستدا، بۆ زیاتر ئاشنابوونی مامۆستایان و توێژەران و قوتابییانی خوێندنی باڵا، بە شێوازی نووسینی توێژینەوەی زانستی به‌ پێی ستانداردی جۆرناڵه‌ باوه‌ڕپێكراو و به‌ ناوبانگه‌كانی دنیا، سەرۆکایەتی بەشی کیمیا لە فاکەڵتیی زانست،

وۆرکشۆپێکی دوو رۆژەی نێودەوڵەتی بەناوونیشانی ( Academic Writing )‏ ئه‌نجامدا، كه‌ تیایدا توێژەری نێودەوڵەتی "پ. ی. د کەیوان سەیدی" مامۆستا لە زانکۆی ئازادی ئیسلامی له‌ مه‌هاباد، (Islamic Azad University/ Mahabad)، بەشێوەی تیۆری و کرداری بابەتەکانی پێشکەشی بەشداربووانی وۆرکشۆپەکە کردن.