چۆن توێژینەوەکانت لە جۆرناڵە دیارەکانی دونیا بڵاودەکەیتەوە

Viber Image 2019 08 08 00 36 16

 

ورۆكشۆپێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ فاكه‌ڵتی یاسا و زانسته‌ سیاسییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن

 رۆژی چوارشەممە ٧ی ئابی ٢٠١٩ فاکەڵتیی یاسا و زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن، وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی بۆ "د. ماریانا خاروداکی" لێکۆڵەر و توێژەری بواری لێكۆڵینه‌وه‌ی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان لە زانکۆی لینکۆڵن ی بەریتانی، رێكخست.

لە وۆرکشۆپەکەدا، کە ژمارەیەک مامۆستا و کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا و توێژەرانی زانکۆ ئامادەی بوون، خاتو خاروداکی تیشکی خستە سەر جیاوازییەکانی بڵاوکردنەوەی پەیپەری زانستی، کتێب و چاپتەری کتێب لە جۆرناڵ و دامەزراوە و خانەکانی بڵاوکردنەوە لە دونیادا. دواتر باسی لەو پێوەرانە کرد، کە پێویستە لە هەر توێژینەوەیەکدا بوونیان هەبێ، بە تایبەت لە بواری خۆی کە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە، بە هەمان شێوە لە زانستە کۆمەڵایەتییەکانیش، بۆ ئەوەی بتوانرێ رەزامەندی جۆرناڵێکی دیاری دونیا بەدەست بهێنێ.

 دواتر باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان لێکۆڵەر، ئیدیتۆر و هەڵسەنگێنەرانی توێژینەوە كرد.

لە کۆتاییشدا گفتوگۆ و پرسیار و وەڵام لە نێوان توێژەرانی ئامادەبوو لە گەڵ خاتو خاروداکی، بەڕێوەچوو.