له درێژه‌ی كاره ئه‌كادیمییه هاوبه‌شه‌كانیاندا، سێ توێژه‌ری به‌شی ده‌روونزانی فاكه‌ڵتی ئاداب "زانا حسن بابكر، پاكسان فایه‌ق و كاروان كاكه‌برا"،توێژینه‌وه‌یه‌كیان به ناونیشانی (Piagets Cognitive Developmental Theory: Critical Review)، له گۆڤاری زانستی (Education Quarterly Reviews)، بڵاوكرده‌وه.
له‌م په‌یپه‌ره‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر روونكردنه‌وه‌ی تیۆره‌كه‌ی (پیاژێ) بۆ گه‌شه‌ی هۆشی منداڵ و هه‌ڵسه‌نگاندنی بیرووبۆچوونه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له‌دوای (پیاژێ) ئه‌نجامدراون.
هه‌رچه‌نده پیاژێ به‌هۆی لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌باره‌ی گه‌شه‌ی هۆشی منداڵ و دواتر خستنه رووی تیۆره‌كه‌ی، توانی ده‌روونزانی گه‌شه بباته قۆناغێكی نوێوه، به‌ڵام بۆچوونه‌كانی (پیاژێ) له‌باره‌ی قۆناغ و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی گه‌شه‌ی هۆشی منداڵ له هه‌ر قۆناغێك به بێ ره‌خنه تێنه‌په‌ڕین، به‌ڵكو چه‌ندین ره‌خنه‌ی جیاواز ئاراسته‌ی تیۆره‌كه‌ی كران، كه په‌یوه‌ندییان به لایه‌نی كولتووری و میتۆده‌وه هه‌بوو. له‌م په‌پپه‌ره ره‌خنه‌ییه‌دا، توێژه‌ره‌وان توانیوانه په‌نجه بخه‌نه سه‌ر لایه‌نه به‌هێز و لاوازه‌كانی تیۆره‌كه‌ی (پیاژێ) و له رێگای خستنه رووی ده‌ره‌نجامی چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی زانستی، كه له دوای (پیاژێ) ئه‌نجام دراون، روونیان كردۆته‌وه كه تیۆری گه‌شه‌ی هۆشی منداڵانی چه‌ندین كه‌م و كورتی تیادایه.
له‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه‌دا، ده‌توانن توێژینه‌وه‌كه بخوێننه‌وه: