زانكۆی سۆران و به‌شی ده‌ستنووسی كتێبخانه‌ی گشتی مه‌لیك عه‌بدولعه‌زیز، رێكه‌وتن له‌ بواری ده‌ستنووسدا كاری هاوبه‌ش بكه‌ن و هاوكارییه‌كانیان په‌ره‌پێبده‌ن

68384551 2197530613708969 5336053405611720704 N

 

له‌ رۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ی رێكه‌وتی ٢٤ و ٢٥ی ٨ی ٢٠١٩، دووه‌مین كۆنفرانسی ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران، كه‌ تایبه‌ت كرابوو به‌ زانای گه‌وره‌ی كورد "ئیبن ئاده‌می باڵه‌ك" به‌ڕێوه‌چوو.

له‌م كۆنفرانسه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌دا، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شداربوون. له‌ نێویاندا و به‌ بانگێشتی فه‌رمی سه‌نته‌ری ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران، "د. ابراهیم عبدالعزیز الیحیی" سه‌رۆكی به‌شی ده‌ستنووسی كتیبخانه‌ی گشتی "مه‌لیك عه‌بدولعه‌زیز" له‌ ریازی پایته‌ختی وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودی، به‌شداربوو.

له‌ میانه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌دا و دوای دیداری له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و "پ.ی.د. هێمن عومه‌ر" سه‌رۆكی ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆ، دوو لایه‌ن له‌ رێككه‌وتنێكدا، به‌لێنی كاری هاوبه‌ش و هاوكاری دوولایه‌نه‌یان راگه‌یاند و، ئاماده‌یی ئه‌وه‌ نیشاندرا، كه‌ كار بكرێ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستنوسی زانایانی كوردستان.

پێویسته‌ بگوترێ، به‌ڕێزیان دیارییه‌كی تایبه‌تی پێشكه‌ش به زانكۆی سۆران كرد، كه‌ بریتی بوو له‌ هاردێك، كه‌ چوار هه‌زار و پێنجسه‌د ده‌ستنووسی له‌خۆگرتبوو.

ئه‌وه‌ش شایه‌نی ئاماژه‌ پێدانه‌، كه‌ هه‌ر له‌ میانه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌دا، به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ، سوپاس و پێزانینی تایبه‌تی زانكۆی سۆرانی، پێشكه‌ش به‌ ناوبراو كرد.