دوابه‌دوای دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران، له پێناوی دۆزینه‌وه، كۆكردنه‌وه و پاراستنی ده‌ستخه‌ت و میراتی به‌جێماوی زانایانی كورد و، ئه‌نجامدانی چه‌ندین كۆنفرانس و كۆكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌ڵگه‌نامه‌كانی په‌یوه‌ست به كوردستان له ئه‌رشیف و ده‌ستنووسخانه‌كانی دنیا و ساغكردنه‌وه و چاپكردنی ده‌یان كتێب، به خۆشییه‌وه ئێستا خه‌ریكه ده‌بێته جێگه‌ی ئومێد بۆ ئۆگرانی ئه‌و بواره.
له‌مباره‌وه له میانه‌ی دوایین چالاكی سه‌نته‌ری ناوبراو، كه ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ئیبن ئاده‌می باڵه‌ك بوو، له لایه‌ن لێكۆڵه‌رانه‌وه، چه‌ندین ده‌ستنووسی پڕ به‌ها و به‌نرخ پیشكه‌ش به ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆ كران، كه بریتی بوون له‌مانه‌ی خواره‌وه:
١ــ م. محه‌ممه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، ده‌ستنووسی شیعره فارسییه‌كانی ئیبن ئاده‌م.
٢ــ پ.ی.د. نادر كه‌ریمیان سه‌رده‌شتی، سێ نموونه‌ی ده‌ستنووسی ئیبن ئاده‌م.
٣ــ م. محه‌ممه‌د شه‌فیع خزری، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو ده‌ستنووسی زانایان.
پێویسته بگوترێ، كه هه‌ریه‌ك له‌و به‌رێزانه له میانه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌دا، كه له رۆژانی ٢٤ و ٢٥ی ٨ی ٢٠١٩ به‌ڕێوه‌چوو، له لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ و لیژنه‌ی ئاماده‌كاره‌وه، سوپاس و پێزانینیان ئاڕاسته كرا.