له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی به‌شی ئینگلیزی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده و به مه‌به‌ستی زیاتر راهێنانی مامۆستایان و بردنه‌سه‌ری ئاستی زانیاری و لێهاتووییه‌كانیان، سه‌رۆكایه‌تی به‌شه‌كه خولێكی بۆ مامۆستایانی فاکه‌ڵتی په‌روه‌رده به‌ڕێوه‌برد. خوله‌كه كه دەربارەی جۆنیەتی فێربوونی قسەکردنی زمانی ئینگلیزی بوو، له لایه‌ن چوار مامۆستای به‌شی ئینگلیزییه‌وه، كه پێكهاتبوون له به‌ڕێزان "م.ی باسان یابە" م.ی مخلص ابراهیم، م.ی گۆڤان رزگار و م.ی صلاح جمیل"، به درێژایی چوار حه‌فته به‌ڕێوه‌برا.
پێویسته بگوترێ كه ریزی وانه‌كان و بابه‌ته‌كانیان به پێی ئه‌م جه‌دوه‌له‌ی خواره‌وه بوو و له رێكه‌وتی ٢٦/٢/٢٠١٩ تا ٥/٤/٢٠١٩ و بۆ ماوه‌ی چوار حه‌فته به‌رده‌وام بوون.