به‌ڕێوه‌چوونی خولێكی راهێنانی تۆپی پێ

57154888 2281143368645523 3392210718508974080 N

 

رۆژی چوارشه‌ممه‌رێكه‌وتی ١٥/٤/٢٠١٩، له‌ فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌، كۆتایی به‌ خولێكی راهێنانی تۆپی پێ هێنرا کە بوماوەی چوار هەفتە بەرداوام بوو.

‎ئه‌م خوله‌ كه‌ له‌ درێژه‌ی كارووچالاكییه‌كانی ‌ سكوڵی وه‌رزشی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌، ئه‌نجامدرابوو، ‎ به‌ به‌شداری هه‌ر یه‌ك له‌ به‌ڕێزان "سیروان سلمان"  سکرتێری لقی هەولێری یەکێتی تۆپی پێی عێراق و "پ.د صباح محمد" مامۆستا له‌ به‌شی وه‌رزشی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌، له‌ رێوڕه‌سمیكی تایبه‌تدا كۆتایی پێهێنرا.

 ‎له‌ سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، له‌‌ لایه‌ن بەڕێز "زانا حمدامین حمد" بەڕێوەبەری خوله‌كه‌، بەشداربووان بانگهێشت كران بۆ گفتووگۆ كردن لە سه‌ر بابه‌ته‌كانیان. ‎دواتر ئاماده‌بووان پرسیار و پێشنیاره‌كانی خۆیان ئاراسته‌ی به‌شداربووانی خولەکە‌ كرد و،  دواترله‌لایه‌ن به‌ڕێز " م. دیار معاذ خلیل" ڕاگری فاكه‌ڵتی، سوپاس و پێزانین پێشكه‌ش به‌ به‌شداربووان كرا

‎له‌ كۆتاییشدا، بروانامه‌ی خولی ڕاهێنانی تۆپی پێ به‌خشرا به‌و مامۆستا بەڕێزانەی، كه‌ به‌شاری خوله‌كه‌ بوون.