به‌ڕێوه‌چوونی خولی راهێنانی پەرەپێدانی کارامەییەکانی پێوان وهەڵسەنگاندن لە فاکەڵتیی ئاداب

Proposal1

 

ڕێکەوتی ١٦- ٧- ٢٠١٩ لە پێناوی زیاتر پەرەپێدانی توانا ئەکادیمییەکانی ئەندامانی دەستەی وانەوتنەوەی فاکەڵتی ئاداب، بەشی دەرونزانی خولێكی ڕاهێنانی لە ژێر ناوی(خولی راهێنانی پەرەپێدانی کارامەییەکانی پێوان وهەڵسەنگاندن ) ی دەستپێکرد، کە بۆ ماوەی سێ هەفتە بەردەوامه‌.

پێویسته‌ بگوترێ كه‌ له‌ رۆژی یه‌كه‌می خوله‌كه‌دا، به‌ڕیز "م. كامه‌ران مه‌جید عه‌لی"، وانه‌كانی گوته‌وه‌ و، وا بڕیاره‌ له‌ رۆژانی داهاتوودا، مامۆستایانی دیكه‌ش هه‌ریه‌كه‌و بابه‌تی خۆی پێشكه‌ش بكات.