دەستپێکردنی خولێکی میتۆدۆلۆژی توێژینەوە و بەرنامەی SPSS لە فاکەڵتیی ئاداب

Proposal

 

ڕێکەوتی ٢٠١٩/٧/١٥،  له‌ پێناوی زیاتر پەرەپێدانی توانا ئەکادیمییەکانی ئەندامانی دەستەی وانەوتنەوە و توێژەرانی فاکەڵتی ئاداب، وەک ئامانجێکی بنه‌ڕه‌تی، بەشی کۆمەڵناسی کۆرسێکی ڕاهێنان (Training Course) لە ژێر ناونیشانی (میتۆدۆلۆژی توێژینەوە و بەرنامەی SPSS)، كرده‌وه‌ کردەوە.

ئەم خولە، كه‌ لەلایەن چەند مامۆستایەکی بە ئەزموونی بەشی کۆمەڵناسی و دەرونزانی دەوترێتەوە، له‌ رۆژی یه‌كه‌میدا، "م. سه‌عید قادر فه‌قێ" له‌ به‌شی كۆمه‌ڵناسی، وانه‌كانی ده‌وته‌وه‌.