دامه‌زراوه‌ی شه‌هید فه‌ندێكی دارایی پێشكه‌ش به‌ پڕۆژه‌یه‌كی زانكۆی سۆران ده‌كات

Shahid Logo

 

دوای ئه‌وه‌ی زانكۆی سۆران له‌ درێژه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌كادیمییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، له‌گه‌ڵ زانكۆی ناوه‌ڕاستی فلۆریدا (University of Central Florida)، رێكه‌وتنێكیان سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی به‌شی كوردناسی له‌و زانكۆیه‌ واژۆكرد  و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه‌ به‌ ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌، پێویستی به‌ فه‌ند و پشتیوانی دارایی هه‌یه‌، دامه‌زراوه‌ی شه‌هید بۆ په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا، له‌ كارێكی جێگای رێزدا، له‌ پێناوی خێراتر كردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌، فه‌ندێكی دارایی به‌ بڕی (٢٥٠٠٠٠) دووسه‌د و په‌نجا هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی، پێشكه‌ش به‌ زانكۆی سۆران كرد.

وه‌ك له‌ نووسراوی په‌یوه‌ست به‌ پێشكه‌شكردنی ئه‌و فه‌نده‌دا هاتووه‌، دامه‌زراوه‌كه‌، هیوای خواستووه‌، كه‌ ئه‌م كاره‌ ببێته‌ هۆی به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌م پرۆژه‌ نیشتمانییه‌ی زانكۆی سێنتراڵ فلۆریدا و زانكۆی سۆران.