دوو مامۆستای زانكۆی سۆران توێژینه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ پڕۆسه‌ی پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌

69395905 2334672946608665 2120525023046270976 N

 

له‌ نوێترین كاری ئه‌كادیمی خۆیاندا، دوو مامۆستای فاكه‌ڵتی یاسا و زانسته‌ سیاسییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن "م. موحسین شه‌ریف ساڵح و م. رزوان شه‌ریف ساڵح"، كه‌ قوتابی دكتۆرای به‌شی یاسان، تویژینه‌وه‌یه‌كیان به‌ ناونیشانی (پڕۆسه‌ی پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی نازناوی زانستی له‌ ناوه‌نده‌ ئه‌كادیمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێڕ رۆشنایی ته‌شریعاتی به‌ركار) له‌ گۆڤاری زانستی (قه‌ڵای زانست) بڵاوكرده‌وه‌.

لە یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و، هه‌روه‌ها له‌ چەندین رێنمایی، نووسراو و گشتاندنی جیاوازدا، باس لە پڕۆسەی پێدان و بەرزکردنەوەی پلەی زانستی کراوە، بۆیە ئەم توێژینەوە زانستییە هەڵدەستێ بە  شیکردنەوە و خستنەڕووی پڕۆسەکە، هەروەها  دیاریکردنی کەموکورتییەکان و پێشنیارکردنی رێگاچارە ئه‌كادیمییه‌ گونجاوه‌كان.

 ئەم توێژینەوەیه‌، گرنگی دەبێت بۆ کادیرانی مەیدانی خوێندنی باڵا بۆ تێگەیشتن لە چۆنیەتی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و روونکردنەوەیەکی  تەواو دەدات بە لیژنەکانی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی لەسەر ئاستی فاکەڵتی و زانکۆکان و لێژنەكانی گازندەکان لە کاتی ئەنجامدانی مامه‌ڵەکانی پەیوەندیدار بە بەرزکردنەوەی پلەی زانستی. هەروەها دەکرێت ببێتە بەرچاوروونیەکی گرنگ بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کاتی پێداچوونەوە و هەموارکردنی رێنماییەکانی پێدان و بەرزکردنەوەی پلەی زانستی.

بۆ زانیاری زیاتر و وه‌رگرتنی توێژینه‌وه‌كه‌، سه‌ردانی ئه‌م لینكه‌ بكه‌:

http://journal.lfu.edu.krd/index.php/Files/article/view/423/pdf?fbclid=IwAR2GBOlEv9379Hj6TuVVNz7ZTea4QNKi3FMHXERZ6aXguc-I-IWfPxdS7LU