له درێژه‌ی چاپكراوه‌كانی ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران و به بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی دووه‌مین كۆنفڕانسی زانستی ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆ (كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی ئیبن ئاده‌می باڵه‌ك)، وه‌ك به‌رهه‌می كۆنفڕانس، ده‌ستنووسخانه چوار كتێبی تازه‌ی چاپكرد، كه بریتین له:
-حاشیة ابن ێ‌دم علی حاشیه عبد الله الیزدی علی تهذیب المنطق، دراسة وتحقیق: ملا طاهر البحركی، ملا ابوبكر ملا طاهر، أحمد ملا ابوبكر البحركی، چاپی یه‌كه‌م، ٢٥٤ لاپه‌ڕه.
-الواسطیه للمتوسل فیها بخیر البریه للعلامه ابن ێ‌دم، دراسه وتحقیق: أ.م.د.عرفان رشید، د. عید الله سعید ویسی، ٧٨ لاپه‌ڕه.
-تحفه الخلان فی زمانێ كوردان-یه‌كه‌مین كتێبی ڕێزمانی كوردی له مێژووی په‌خشانی كوردیدا، دانراوی مه‌لا مه‌حموودی بایه‌زیدی، ساغكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی: هێمن عومه‌ر خۆشناو، ٣٥٠ لاپه‌ڕه.
-در المجالس -یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه چیرۆك له مێژووی په‌خشانی كوردی "وه‌رگێڕان" دا- وه‌رگێرانی مه‌لا مووسای هه‌كاری. ساغكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی: هێمن عومه‌ر خۆشناو، ٢٨٤ لاپه‌ڕه.
شایانی باسه تا ئێستا ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران ٢١ كتێبی ساغكردۆته‌وه و چاپی كردوون و له كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی عه‌للامه‌ی پێنجوێنی، كه مانگی چواری ٢٠١٩ له شاری پێنجوێن به‌ڕێوه‌چوو، پێنج كتێبی به‌چاپ گه‌یاندن.
پێویسته بگوترێ، له ئێستادا هه‌موو كتێبه‌كان له كتێبخانه‌ی ته‌فسیر له هه‌ولێر ده‌ستده‌كه‌ون.